کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی لایەنگرانی ڕەئیسی، ٢٠ لەسەدن

12:09 - 7 سەرماوەز 2723

ڕۆژنامەی فەرهیختگان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک، باسی لە ڕێژەی لایەنگرانی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئێراندا، کردووە.

فەرهیختگان بە بەراوردکردنی ئەم ڕێژەیە لە نێوان ڕۆحانی، سەرۆککۆماری پێشوو و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئیستای ڕێژیمدا، باسی لەوە کردووە کە بەپێی ڕاپرسییەک، ڕێژەی لایەنگرانی ڕۆحانی ٥ لەسەد و ڕێژەی لایەنگرانی ڕەئیسی ٢٠ لەسەدە.

فەرهیختگان ئاماژەی بە سەرچاوەی ڕاپرسییەکە نەکردووە و هەوڵی داوە لەم بەراوردکارییەدا وای نیشان بدات کە لایەنگرانی ڕەئیسی زۆرترن.

 ئەم ئامارە پاش سێ ساڵ لە هاتنەسەرکاری ڕەئیسی، لەوانەیە تەنیا ڕای کەسانی سەر بە ڕێژیم بێت و بۆ نیشاندانی ڕێژەی خۆشەویستیی بەرپرسی باڵای وڵاتیک، ڕێژەیەکی یەکجار کەمە.

هەر لەم پێوەندییەدا، هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ بەشذاری لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خۆبێرگاندا و بە هۆی کێبڕکێ لەگەڵ ڕۆحانی، لە دەروەی ناوچەی تاران خۆی بەربژێر کردووە .