کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ژاوەرۆ

12:13 - 7 سەرماوەز 2723

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٣ی سەرماوەز، کاک عەلی ڕەوشەنی، کەسایەتیی دیار و خۆشەویستی ئاوایی هوویە سەر بە ناوچەوی ژاوەرۆ، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی مێشک، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی کاک عەلی، بە ناوی شەفێع ڕەوشەنی، ساڵانێک لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگە بووە و ئێستا وەکوو ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرا لە دەرەوەی وڵات، خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

کاک عەلی، مرۆڤێکی کوردپەروەر بوو و جێی متمانەی خەڵکی ژاوەرۆ بوو و هەمیشە شانازیی بە بزووتنەوەی خەباتکاریی کوردەوە دەکرد و بە سەربەرزییەوە باسی لەوە دەکرد کە کوڕەکەی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی ڕەوشەنی، سەرخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.