کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات، کۆچی دوایی کرد

18:20 - 7 سەرماوەز 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

کاک حوسێن خۆش‌نەزەر، ناسراو بە حوسێن ڕەشاش، خەڵکی ئاوایی دەرمان سەر بە ناوچەی مەحاڵی شاری مەهاباد بووە و بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، پێشمەرگایەتیی کردووە.

کاک حوسێن کەسێکی خۆشناو و جێگای ڕێزی خەڵكی ناوچەکە و لە هەمان کاتدا دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بووە و بە هەموو شێوازێک یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.