کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەنگوڕەنگی ڕێژیم بینەری نەماوە

11:07 - 8 سەرماوەز 2723

ناوەندی ڕاپرسیی خوێندکارانی ئێران، "ئیسپا" لەم دواییانەدا ئەنجامی ڕاپرسییەکی بڵاو کردووەتە کە تێیدا ئاماژە بە قەیرانی متمانەی خەڵک بەنیسبەت دەنگوڕەنگی ڕێژیم کراوە.

ڕاپرسییەکە دەریخستووە کە تەنیا ٣٨ لەسەدی حەشیمەتی ئێران، لە ڕێگەی دەنگوڕەنگی ڕێژیمەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان ئەکەن.

ئەم ڕاپرسییە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا ئەنجام دراوە و ٥ هەزار و ٨٦ هاووڵاتی کە تەمەنیان لە سەرەوەی ١٨ ساڵ بووە لە سەرتاسەری ئێراندا تێیدا بەشدار بوون.

لەم ڕاپرسییەدا ئاشکرا بووە لە تەنیا ٣٧.٩٪ی خەڵک لە ڕێگەی ڕادیۆ و دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێرانەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان دەکەن، لەم ساڵانەی دواییشدا ڕێژەی کەڵکوەرگرتنی خەڵک لە کاناڵە هەواڵییەکان لە دەرەوەی ئێران زۆر زیادی کردووە.

چەواشيکارییەکانی ڕێژیم لە بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان، وای کردووە کە خەڵک متمانە بە دەنگوڕەنگی ڕێژیم نەکەن.