کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماریخوازەکانی سێنا دەیانەوێ بۆ جارێکی دیکە حوسییەکان بخرێنە لیستی تێرۆرەوە

12:01 - 8 سەرماوەز 2723

ڕۆژنامەی "واشێنگتۆن فری بیکن" بڵاوی کردووتەوە کە کۆماریخوازەکانی سێنای ئەمریکا لە هەوڵدان بە شێوەیەکی یاسایی، گرووپی حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت دووبارە وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسرێن.

هەر لەم پێوەندییەدا ماڵپەرێکی ئەمریکی باسی لەوە کردووە کە ئەو بڕیارە بە سەرۆکایەتیی سێناتۆری کۆماریخواز "تێد کرۆز" و شەش سێناتۆری کۆماریخوازی دیکە لەم حەفتەیەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و هەموو ئەو سزایانەی دژی حووسییەکان و ئەو گرووپە یاخییانەی کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانیان لێدەکات و لەگەڵ هاتنەسەرکاری "جۆ بایدن" لە ساڵی ٢٠٢١ لە لیستەی گرووپە تێروریستیەکاندا لابرابوون، دووبارە جێبەجێ دەبنەوه.

ئەم بڕیارە لە دوای هێرشی مووشەکیی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی شەرکەڕی ئەمریکا لە دەریای عومان بووە و ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا.