کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی یەکەمی هەڵاتنی بلیمەتەکانی لە ئاستی جیهاندا هەیە

12:19 - 8 سەرماوەز 2723

ڕۆژنامەی بریتانیایی فایننشاڵ تایمز، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی گەشە و هاوکاریی ئابووری، ئێران خێراترین گەشەی کۆچکردنی لە نێوان وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوەیەدا بۆ ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٢ هەبووە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ڕێژەی داواکاری بۆ وەرگرتنی پەنابەری لەلایەن خەڵکانی ئێرانەوە لە ساڵی ٢٠٢دا بەنیسبەت ساڵی ٢٠٢١، بە ڕێژەی ٤٤ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی سەنعەتی شەریف باسی لە کۆچکردنی کەسانی بلیمەت کردووە و نووسیوتی : ئەمەی کە ئێستا دەیبینین لە کۆچی خوێندکار و بلیمەتان دەرچووە و هەڵاتنی بەکۆمەڵە. ناوبراو بە پشتبەستن بە ئاماری بڵاوکراوی "فایننشاڵ تایمز" باسی لەوە کردووە کە بەپێی ئەم داتایانە ئێران پلەی یەکەمی هەڵاتنی بلیمەتەکانی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

جیا لە بەردەوامیی سەرکوت و نەبوونی ئازادی، دۆخی نالەباری ئابووری یەکێک لە فاکتەرە سەرەکییەکانی کۆچکردن لە ئێرانە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕیژیم ساڵانە بە میلیۆنان دۆلار سەرفی میلیشیا و دەستوپێوەندییەکانی لە ناوچە و جیهاندا دەکات.