کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی هیوای زانست ١١٥ كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ فێری خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی كرد

10:24 - 9 سەرماوەز 2723

ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانستی سەقز، بە بەڕێوەبردنی چەندین خولی فێرکاری لە هاوینی ئەمساڵدا ، ١١٥ کەسی دیکەی فێری خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی کرد.

ئەنجومەنی هیوای زانست، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی سەرماوەز، بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک، بڕوانامەی تێپەڕاندنی خولی ڕێنووسی کوردیی پێشکەش بە دەرچووانی خولەکان کرد.

ئەم ئەنجومەنە، لە هاوینی ئەمساڵدا لە ٥ کتێبخانەی نەشمیلان، موفیدە مەزهەر، کانی عاشقان، ژیلا حسەینی، قشڵاخی پرد، خولی ڕێنووسی کوردیی بەڕێوە بردووە.

ئەم خولانە لەلایەن مامۆستایان خالید عەبدوڵڵاهی، ڕێبوار فەللاحی، عەزیز مەرزی، کەژاڵ مەجیدییان و ئازاد ئەمینییەوە بەڕێوە چوون.

ئەنجومەنی هیوای زانست لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا، پتر لە چل خولی ڕێنووسی کوردیی بەڕێوە بردووە و لەم خولانەدا زیاتر لە ٨٠٠ فێرخوازی، فێری خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی کردووە.