کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ڕێژیمی ئیرانی لە دەریای سوور خستە خوارەوە

11:41 - 9 سەرماوەز 2723

بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا "سێنتکام" بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک ڕایگەیاند کە کەشتیی "یو ئێس ئێس کارنی" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ڕێژیمی ئێرانی لە باشووری دەریای سووردا کردووەتە ئامانج.

هەر لەو ڕاگەیەنداروەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە جۆری "كێی ئێی ئێس ٠٤" درووستکراوی ئێران بووە کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانی یەمەنەوە فڕیوە، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئاراستەی ئەو فڕۆکە بەرەو کەشتیی شەڕکەری ئەمریکا بووە.

کەشتیی "یو ئێس ئێس کارنی" لە کاتێکدا کە خەریکی پاراستنی پاراستنی کەشتیی "یو ئێس ئێس ئۆلیێر" و کەشتییەکی دیکەیهەڵگری کەرەستەی سەربازی بووە، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کردووەتە ئامانج.