کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی لانیکەم ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران

11:52 - 9 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خەزەڵوەر لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران، چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دیکە بەڕێوە چوو.

کۆمەڵێک لە کارمەندانی فەرمیی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری، بەشێک لە کرێکارانی شارەوانیی بەندەری ئیمام، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی شاری سیدوون لە پارێزگای ئەهواز، بەشێک لە وەرزێڕانی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام و هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی شیرکەتی نەوت لە ئیسفەهان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، داوای پێڕاگەیشتن بە مافەکانیان کرد.

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوان لە ئەردەبێڵ و بەشێک لە کرێکارانی شێرکەتی "رووی" بەندەرعەباس کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردبوو.

بە هۆی قەیرانی ئابووری، گرانیی تێچووی ژیان و ولامنەدانەوەت بەرپرسانی رێیم بە داواکارییەکانی چین و توێژە جیاوازەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکانی ئێران لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەردەوام بن.