کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی دوو شەهیدی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

00:20 - 10 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز، کاک هاشم حەسەنپوور، باوکی دوو شەهیدی کوردستان، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا و بە هۆی جەڵتەی دڵەوە، لە پاوە کۆچی دوایی کرد.

دوو کوڕی کاک هاشم بە ناوەکانی کامیل و عێزەت، پێشمەرگەی کوردستان بوون و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا ئەرکی نیشتمانیی خۆیان بەڕێوە بردووە.

شەهید عێزەت حەسەنپوور، لەدایکبووی ١٣٤١ و لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا، بە هۆی تەقینەوەی مین، لە بەمۆ شەهید بوو.

کوڕی دیکەی کاک هاشم بە ناوی شەهید کامیل حەسەنپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٧، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە دەرگیرییەک لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیم لە گوندی مێراوی سنە شەهید بووە.

کاک هاشم بەردەوام شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانییەوە دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە گوندی نەروێ بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک هاشم، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.