کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

00:24 - 10 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز، کاک محەممەد قادری، کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک محمد قادری لە گوندی کەپەکەندیی مەهاباد لە دایک بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و لە بۆنە حیزبییەکاندا، لە ڕێگەی جیاوازەوە، خۆشەویستیی خۆی بۆ حیزبی دێموکرات دەربڕیوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک محەممەد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەماین دەزانێت.