کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە سلێمانی کوچی دوایی کرد

01:01 - 10 سەرماوەز 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک سەلاح مستەفازادە، خەڵکی زاواکێوی بۆکان، لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٦ هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و وەکوو کادری دەرمانی و بێسیمچی لە هێزی ئاربابا، ئەرکی نیشتمانیی خۆی بەڕێوە بردووە و پێشمەرگەیەکی بەدیسیپلین بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک سەلاح، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.