کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران، دەستێوەردان لە کاروباری ئیدارەکاندا دەکات

11:19 - 15 خەزەڵوەر 2723

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کوردکاناڵ، فەرماندەی سپای پاسدارانی بۆکان، پاش بانگکردنی بەرپرسانی ئیدارەکانی ئەم شارە، پێی ڕاگەیاندوون کە هیچکامەیان بە بێ ئیزنی خودی سپای پاسداران، مافی دامەزراندنی خەڵک وەکوو کارمەندیان نییە.

لەم کۆبوونەوە نهێنییەدا کە لە شوێنی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی شاری بۆکان بەڕێوە چووە، نامەیەکی نهێنی بە بەرپرسانی ئیدارەکان دراوە و پێیان واژۆ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم نامە نهێنییە، بۆ هەموو شارەکانی پارێزگای ورمێ نێردراوە.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، باڵی بەسەر هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکانی ئێراندا کێشاوە و لەم هەوڵە نوێیەشدا و بە دەستێوەردان لە کاروباری ئیدارەکانی پارێزگای ورمێدا، دەیهەوێ پێش بە دامەزرانی کەسانێک بگرێ کە لەگەڵ ڕێژیم نین.