کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پووتین دەیەوێ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

11:42 - 16 خەزەڵوەر 2723

ڕاوێژکارانی کۆشکی کرێملین خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ ئامادە دەکەن و پووتین دەیهەوێ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی سەرۆککۆماریی وڵاتەکەیدا بەشداری بکات.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە زاری سەرچاوەی ئاگاداری خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە "ڤێلادێمیر پووتین"، سەرۆکۆماری ڕووسیە دەیهەوێ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ڕووسیەدا بەشداری بکات و بەم شێوەیە بۆ ٦ ساڵی دیکە لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.

بە وتەی ڕۆیتێرز، بڕیار بۆ بەشداریی پووتین لەم هەڵبژاردنەدا دراوە و ڕاوێژکارانی ناوبراو خەریکی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوون.

بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، ڤێلادێمیر پووتین، ٨٠ لەسەدی خەڵکی ڕووسیەی لەگەڵە و لە ئەگەری گەیشتنی دووبارەی بە دەسەڵات، هەتا ساڵی ٢٠٣٠ لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە پووتین لە سەردەمی "ژۆزێف ئێستالین"ەوە، تاکوو ئێستا، زیاترین ماوەی دەسەڵاتداریی لە ڕووسییەی هەبووە.