کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە پیرانشار کامێرای چاوەدێریی داناوە

11:53 - 16 خەزەڵوەر 2723

لە درێژەی مێلیتاریزەکردن و دروستکردنی کەشی ئەمنییەتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایان ڕێژیمەوە، ئەمجارە ڕێژیم بە دانانی کامێرای چاوەدێری لە هەوڵدایە تاکوو چاوەدێریی زیاتر بەسەر هاووڵاتییانی پیرانشاردا بکات.

ڕاپۆرت و وێنە بڵاوکراوەکان لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی''کوردپا''وە ئاماژە بە دانانی کامێرای چاوەدێری لە شەقام و گۆڕەپانەکانی پیرانشار دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ''کوردپا''، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە چوارڕێیانی نیرووگا، چوارڕێیانی ٢٢ی بەهمەن، ''مەیدانی محەممەد ئەوراز، فەلەکەی مامۆستا نالی، فەلەکەی قورئان، فەلەکەی گاز، چوارڕێیانی موعەلیم و چوارڕێیانی دایک'' کامێرای چاوەدێری دانراوە.

کوردپا پێشتر لە چەند ڕاپۆرتی جیاوازدا ئاماژەی بە دانانی کامێرای چاوەدێری لە شارەکانی سەقز، کامێران، جووانڕۆ و سنە لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە کردبوو.