برایم چووکەڵی
ئاوڕدانه‌وه له ژیانی ئه‌و ڕۆڵه له‌خۆبوردووانه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نیان بۆ به‌خته‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌که‌یان دانا کارێکی به‌نرخه، چونکی ئه‌وانه هەموو تەمەن و ژیانیان بۆ سه‌ربه‌ستیی گه‌له‌که‌یان به‌خشی. له‌نێو ئه‌و قاره‌مانانه‌دا زۆر هه‌بوون که توانیان لە خه‌باتی چه‌کداری و پێشمەرگانەدا وەک فەرماندەر حەماسەخوڵقێنی بکەن و به سه‌دان که‌س له‌و قاره‌مانانه تا ئاخرین دلۆپی خوێنیان ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌یان له ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا به‌ڕێوه برد. ئه‌وان له هیچ که‌ند و کۆسپێک نه‌پرینگانه‌وه و به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خه‌بات له هەوڵ و تێکۆشانی بێوچاندا بوون. یه‌کێک له‌و سه‌دان فه‌رمانده قاره‌مانه شه‌هید "هادی شامرادی"یه که تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی و تا ئاخرین دلۆپی خوێنی دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خه‌باتی کرد و له‌پێناو ئازادی وسه‌ربه‌ستیی گەل و نیشتمانەکەیدا سه‌ری دانا.
هادی شامرادی ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوی له گوندی قۆجه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌وشاری خوێناوی چاوی به دنیای ڕوون کرده‌وه. ئەو له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا چاوی به دنیا هه‌ڵێنا كه هه‌ژاری و ڕه‌نج و تاڵیی ژیان ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هادی له ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا كتێبی له‌بن هه‌نگڵی نا و وێڕای منداڵانی هاوته‌مه‌نی چوو بۆ قوتابخانه. به‌ڵام هەموو خوێندنەکەی هەتا پۆلی ٥ی سه‌ره‌تایی بوو. بارودۆخی ژیانی بنەماڵەیی وای کردبوو ئەو لە خوێندن و هاوپۆلییه‌كانی هه‌ڵبڕێ و ڕێگای مووچه و مه‌زرا بگرێته به‌ر و شانبەشانی باوکی و بنەماڵە ده‌ست به کار و کاسبی بکا.
كاتێك شۆڕشی گه‌لانی ئێران به خه‌باتی یه‌ك پارچه‌یی هه‌موو چین و توێژكانی كۆمه‌ڵی ئێران سه‌ركه‌وت و حیزبی دێموكرات تێكۆشانی ئاشكرای خۆی ده‌ست پێ كردەوە، هادی ده‌ستی دایه چه‌كی شه‌ڕه‌ف و له هێزی شه‌هیدانی هه‌وشار به‌رگی پڕ له شانازیی پێشمه‌رگایه‌تی کردە بەر. هادی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی بۆ نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌دا، دڵسۆزی و ڕاستی و ئیمان و بڕوایه‌كی پته‌وی لـێ به‌دی ده‌كرا، كورێكی زه‌حمه‌تكێش و لاوێكی تێكۆشه‌ر بوو و له دڵ و ده‌روونی هاوسهنگهرانیدا بەباشی جێی خۆی گرتبوو. هادی جارێک له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنانی كوردستاندا بریندار بوو، به‌ڵام برینه‌كانی گه‌رمایی و تینی خه‌باتی له‌نێو دڵ و ده‌روونی پڕ له هه‌ستیدا به‌تین و به‌هێزتر ده‌كرد.
هادی شامرادی پیشمه‌رگه‌یه‌کی ژیر و ڕوح‌سووك بوو، هەموو وجوودی هەستی جوانی شۆڕشگێڕانه بوو، ئازا و به‌جه‌رگ و نه‌ترس بوو، ئیمانێكی قووڵی به سیاسه‌ته‌كانی حیزب و ڕەوایی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی هه‌بوو. به‌نه‌زم و دیسیپلین بوو، له شه‌ڕه‌كاندا هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا بوو. شه‌ڕه حه‌ماسییه‌كانی "تورکان بڵاغ"، "نێو شاری تیکاب"، "نێو شاری ساینقەڵا"، "گرتنی پێگەکانی ئاوبارە"، "ئەسکەندەری میانە" و ... نموونه‌یه‌کی چووکه‌ن له فیداکاری و قاره‌مانه‌تیی هادیی شامرادی.
ئازایه‌تی ناوبراو بوو به هۆی ئه‌وه وه‌ک سه‌رپه‌ڵ و پاشان فه‌رمانده‌ری لک و فه‌رمانده‌ری عه‌مه‌لیات دیاری کرێ. هادی بە هۆی نەترسی و ئازایەتی و لێوەشاوەیی لەو بەرپرسایەتییەش سەرکەوتوو هاتەدەر. ئەو تێدەکۆشا نەزم و ئینزباتی شۆڕشگێڕانە لە نێو پێشمەرگەکاندا جێگیر بکا و لەو ئەرکەشدا ئەوپەڕی دڵسۆزی و لێوەشاوەیی لە خۆی نیشان دا.
هادی دوو برای به ناوه‌کانی عه‌لی و محه‌ممه‌د شه‌هید بوون، بەڵام لەدەستدانی دوو براکەیە ئەوی له‌سه‌ر خەبات بۆ وەدیهێنانی مافه ڕه‌واکانی گەلەکەی سوورتر کرد و نیشانی دا كه له ئاست دوژمن‌دا قایمتره و قاره‌مانانه هه‌ڵمه‌ت ده‌با و شێلگیرانه له به‌رگری شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كا. ئەو ئاماده‌یه گیان به‌خت بكا، به‌ڵام سه‌ر بۆ دوژمنی فاشیستی کۆماری ئیسلامی نه‌وی نه‌كا. هادی له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا ئه‌م ڕاستییه‌ی بۆ هاوسه‌نگه‌رانی سه‌لماند كه له‌سه‌ر داوای ڕه‌وای خۆی شێلگیره و ئه‌وینداری ئازادی و ڕزگاریی گه‌له‌كه‌یه‌تی و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پیرۆزه قاره‌مانانه تێده‌كۆشێ و خوێنی براکانیشی کردۆته چرایه‌کی دیکەی ڕێگای تێکۆشان.
هادی شامرادی پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی بەرزی له‌نێو خه‌ڵکدا هه‌بوو، خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بوو و زۆرجار کیشه‌کانی خه‌ڵکی چاره‌سه‌ر ده‌کرد، ئەو له ڕاستیدا کوڕی نێو خهڵکو هه‌ڵقوڵاوی نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوو. ئەو له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی له‌سه‌ره‌خۆ و ڕووخۆش بوو، هه‌میشه له‌سه‌ر سیاسه‌ته نه‌گریسه‌کانی دوژمنی وێرانكه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆیان ده‌دوا و، هه‌میشه ناو و ئازایه‌تیی هادی له سه‌ر زاری خه‌ڵك بوو.
هادی به‌ڵێنی دابوو شه‌و بخاته سه‌ر ڕۆژ و هه‌دا نه‌دا و نه‌سره‌وێ. ئه‌و ڕێچكه‌ی برا شه‌هیده‌کانی بۆ سه‌ربه‌ستی مرۆڤایه‌تی گرتبووه به‌ر و، نیگای تاسه‌باری پیره‌پیاوانی پشتچهماو، ڕه‌نجه‌ڕۆیی دایكانی جه‌رگسووتاوی ڕۆڵه كوژراو، هانی ده‌دا كۆڵ نه‌دا و وره‌ی هه‌روا به‌رز بێ.
مخابن ڕۆژی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦١ ئاخرین قاره‌مانه‌تی و فیداکاری فه‌رمانده‌ی خه‌باتگێڕ هادی شامرادی بوو. هێزەکانی پێشمەرگە له‌م ڕۆژه‌دا له نێوان ئاوایییهکانی "کووچه‌ته‌ڵا" و "ئایاخچی" له حهمهسایهکی که‌موێنه‌دا زه‌برێکی کاریگه‌ریان له دوژمن وه‌شاند، بەڵام خوێن‌بایی ئەو سەرکەوتنە شەهیدبوونی هادی بوو کە خوێنی لەگەڵ خوێنی هاوڕێ و هاوسەنگەرێکی دیکەی بە ناوی وه‌هاب ڕه‌زایی تێکە: بوو، و چوونە ڕیزی کاروانی شه‌هیدانی کوردستانه‌وه.