کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکرات، کۆچی دوایی کرد

09:11 - 17 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، "سەیزادە عیسمەت سەیدی"، هاوسەری تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات، کاک سەید حەسەن هاشمی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵم، وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

خاتوو عیسمەت، لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، هاوڕێ و هاوسەرێکی وەفادار بۆ سەید حەسەن هاشمی بووە و هاوکات لای کەسانی دەوروبەری بە ژنێکی ئازا و بوێر ناسراوە.

ناوبراو لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە هۆی چالاکییەکانی هاوسەرەکەیەوە، لە دەربەدەریدا بووە و کەندو کۆسپی زۆری هاتووەتە سەر ڕێگا، بەڵام هەمیشە بە ورە و هێزەوە، پاڵپشتی هاوسەرەکەی بۆ درێژەدان بە ڕێبازی دێموکرات بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی "سەیزادە عیسمەت سەیدی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.