کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چین هەوڵ بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە عەمان دەدات

12:28 - 17 خەزەڵوەر 2723

جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕاپۆڕتێکی لە ڕاوێژکارەکانی وەرگرتووە کە باس لە هەوڵەکانی چین بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی لە وڵاتی عەمان دەکات.

هەواڵدەریی "بلومبێرگ"، ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیی: "جۆ بایدێن ڕاپۆڕتێکی لەلایەن ڕاوێژکارانیەوە پێ دراوە کە تێیدا باس لە هەوڵەکانی چین بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە وڵاتی عەمان دەکات."

ئەمە لەحاڵێکدایە کە پێکەن بۆ قووڵکردنەوەی پێوەندیی دیپلۆماتیک و بەرگرییەکارانەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەوڵی جیددی دەدات.

لەم ڕاپۆڕتەدا هاتووە کە "بە سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاگەیەندراوە کە بەرپرسانی چین لە مانگی ڕابڕدووی زایینیدا وتووێژیان لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی وڵاتی عەمان کردووە کە دانوستان لەگەڵ پێکەنیان پێ خۆشە."

بەپێی ڕاپۆڕتی بلومبێرگ ئەو کەسانەی کە داوایان کردووە نەناسراو بمێننەوە ئەم بابەتەیان خستووەتە ڕوو، وتوویانە: "چین و عەمان لە حەوتووی داهاتوودا لەسەر ئەم بابەتە زیاتر وتووێژ دەکەن."

شایانی باسە کە چین بۆ قووڵکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەوڵی جیددی دەدات و هەر بەم بۆنەوە، زۆرێک لە ڕخنەگرانی سیاسەتی دەرەوەی جۆ بایدین دەڵێن کە: "ئەمریکا نابێت بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەبەر سەرنجدان بە هەنگاوەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کەم بکاتەوە."