کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە بۆکان

17:22 - 10 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، مام باییز ئیزازی باوکی شەهید مەنسوور محەممەدپوور ناسراو بە ''شەماڵ''، خەڵکی گوندی ''ئاڵبلاغ'' سەر بە ناوچەی فەرهادتاشی بۆکان کوچی دوایی کرد.
مام باییز کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بوو.
شەهید مەنسوور لە باشووری کوردستان لە ڕێگای سلێمانی - دووکان لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی لەلایەن تیڕۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کرا و تێکەل بە کاروانی شەهیدان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.