کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد سەقامگیریی ناوچەکە تێک نەدات

11:49 - 18 خەزەڵوەر 2723

وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت زلهێزی ئابووریی جیهان، لە دیدارێکدا لە تۆکیۆ، داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە پشتیوانی لە حەماس نەکات و سەقامگیریی ناوچەکە تێک نەدات.

گرووپی حەوت، بەرگریکردنی ئیسرائیلیان وەکوو مافی خۆی، بە پشتبەستن بە یاسا نێونەتەوەییەکان بەفەرمی ناسی و خوازیاری وەستانی شەڕ بۆ ناردنی هاوکاریی مرۆیی بە غەززە بوون، بەڵام خوازیاری ئاگربەست نەبوون.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، ئیهوود ئۆلمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە شوێنپێی کۆماری ئیسلامی لە هەموو کردەوەکانی حەماسدا دیارە و بێگومان کۆماری ئیسلامی دەبێ تێچووی ئەم دەستێوەردان بدات.