کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەربژێرانی سەرۆککۆماری ئامریکا، جەختیان لەسەر هەڵسوکەوتی جیددی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کردەوە

12:15 - 18 خەزەڵوەر 2723

پێنج کەس لە بەربژێرانی کۆماریخوازی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی ئامریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، جەختیان لەسەر هەڵسوکەوتی جیددی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەمەڕ پشتیوانییەکانی ئەم ڕێژیمە لە تێرۆریزم لە ناوچەکەدا کردەوە.

ئەم پێنج بەربژێرەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئامریکا، وێڕای ڕەخنەگرتن لە شێوەی کاری دەوڵەتی بایدن، خوازیاری هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بوون.

نیکی هێلی، لە بەربژێرانی هەڵبژاردنەکانی ئامریکا، ئاماژەی بە پاڵپشتیی ڕێژیم لە حەماس و حیزبووڵڵا و حوسییەکانی یەمەن کرد و وتی دەبێ ئامریکا بە جیددی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بەرەوڕوو ببێتەوە.

ڕان دیسانتیس، یەکێکی دیکە لە بەربژێرانی هەڵبژاردنەکانی ئامریکاش باسی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر بە ڕێژیم کرد و وتی ئامریکا دەبێ بیسەلمێنێ کە لە ئەگەری زیانگەیشتن بە هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاران دەبێ تێچوویەکی ئێجگار گەورە بدات.

ئەم پێنج بەربژێرەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی ئامریکا، سەبارەت بە هەڵسوکەتی جیدییتری وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی پارێزرابوونی هێزەکانی خۆیان و سەقامگیربوونی دۆخی ناوچەکە، کۆک و هاوڕا بوون.