ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەرێ ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک سابیر شەهلایی باوکی هاوڕێی پێشمەرگە شەهید بێهزاد شەهلایی لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
کاک سابیر شەهلایی کەسایەتیی خۆشناوی شاری سەقز، مامۆستای قوتابخانە لە بەشی وانەی ئینگلیزیدا خزمەتی زۆری بە خەڵک کرد.
شەهید بێهزاد شەهلایی گەنجێکی ڕووناکبیر و زۆر لە سەرەخۆ و ئارام بوو، سەرەتا لەنێو ڕێکخراوی چریکە فیداییەکان بوو، دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی هاتنە نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکرات و درێژەیان بە خەباتدا.
شەهید بێهزاد لەگەڵ هاوڕێ قارەمانەکانی وەک، شەهیدان ساڵەی کوهزەدی، حەمە کەسنەزانی، غولام خەلیفەزادە و سمایل فەیزی دوای چەند ساڵ تێکۆشان لەنێو حیزبی دێموکراتدا شەهید بوون و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی ڕێگەی ئازادی و سەربەستیی کوردستان بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بەهاوخەمیان دەزانێت.