کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بۆکان، کۆچی دوایی کرد

10:45 - 20 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی خەزڵوەر، کاک محەممەد مەعرووفی‌ئازەر، خەڵکی ئاوایی حسەین‌ئاوا، سەر به شاری بۆکان، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییەوە بە فەرمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە تەشکیلاتییەکانی خۆی بەڕێوە بردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک محەممەد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.