کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەولەوی عەبدولحەمید خوازیاری ئازادیی ڕۆژنامەوانانی دەسبەسەرکراوە

11:27 - 20 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، مەولەوی عەبدولحەمید، پیشنوێژی مزگەوتی مەکیی زاهێدان، لە وتارەکەی خۆیدا باسی لە نەبوونی ئازادیی میدیاکان لە ئێراندا کرد و وتی: ئێمە وەکوو پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە، هیچ میدیایەکمان نییە.

ناوبراو لەم وتارەدا وێڕای ئاماژە بە فیلتێرکرانی ماڵپەڕەکەی خۆی، وتی: ڕێگەچارەی لاوازییەکان و کێشەکان، گوێگرتن لە قسەی ڕەخنەگرانە.

مەولەوی عەبدولحەمید لە بەشێک لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: ئەو میدیایانەی کە سەر بە دەوڵەت و ساختاری دەوڵەتن، هەوڵی وەپاڵدانی تۆمەتی درۆ و پڕوپاگەندە دژی ڕەخنەگران دەدەن.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین لە ئێراندا کرد و وتی : ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی قەڵەم پێویستە و بە قازانجی خەڵکە و دەسەڵات دەبێ ڕۆژنامەوانانی زیندانی، ئازاد بکات.