کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێژی هەینیی زاهیدان لە کەشێکی تەواو مێلیتاریزەکراودا بەڕێوە چوو

11:39 - 20 خەزەڵوەر 2723

بەپێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی "حاڵ وەش"، ڕۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە زاهێدان بە دامەزراندنی خاڵی پشکنین و هەڵدانی خێوەت و داخستنی شەقامەکان، دەستیان بە پشکنینی خەڵک بەتایبەتی ژنان کرد.

ئەم ماڵپەڕە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردوەتەوە کە تێیدا نیشان دەدات هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە قوتابخانەی "دانش"، لە نزیکی مزگەوتی مەکی جێگیر کراون.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێژیم پێشتریش بە مەبەستی سەرکوت و جێگیرکردنی هێزەکانی، کەڵکی لە قوتابخانە و شوێنە مەدەنییەکان وەرگرتووە.

خەڵکی شاری زاهێدان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و پاش تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیم لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠١دا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لە نوێژکەران، هەموو ڕۆژانی هەینی بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر شەقامەکان تەنگیان بە ڕێژیم هەڵچنیوە.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی زاهێدان کە لەو ڕۆژەوە تاکوو ئێستا بەردوامن، بە "خۆپیشاندانەکانی هەینیی زاهێدان" ناسراون.