کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردنەوەی ڕێڕەوەی مرۆیی لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بۆ خەڵکی مەدەنیی غەززە

11:54 - 20 خەزەڵوەر 2723

باکووری غەززە بە تەواوەتی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراوە.

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هەتا ئازادنەکرانی هەموو بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە، ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک ئاگربەست ڕابگەیێنێت، بەڵام ڕێڕەوێکی مرۆیی دەکاتەوە تاکوو خەڵکی سێڤیل، باکووری غەززە بەرەو باشووری ئەو شارە بەجێ بهێڵن.

 ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: "پارێزگاری لە ڕێرەوە مرۆییەکە دەکەن و هاووڵاتییانی مەدەنیی غەززە دەتوانن بەبێ کێشە بەرەو باشووری کەرتەکە بڕۆن."

بەپێی هەواڵەکانی نێو شاری غەززە، ڕێڕەوەکە لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممەوە کراوەتەوە و هەر ڕۆژ ٤ کاتژمێر کات هەیە کە خەڵک بتوانن بە ڕێڕەوە مرۆییەکەدا تێپەڕن.

بەپێی زانیارییەکان لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە، لەو کاتەوە کە ڕێڕەوە مرۆییەکە کراوەتەوە، زیاتر لە ٥٠ هەزار خەڵکی مەدەنیی شاری غەززە لە باکوورەوە بەرەو باشووری ئەو شارە کۆچیان کردووە.