کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی لە "ڕیاز"ی پێتەختی عەرەبستان

12:13 - 20 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، بڕیارە کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستان بەڕێوە بچێ.

هەواڵدەریی تەسنیم، باسی لە سەفەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ڕێژیم بۆ عەرەبستان کردووە.

ڕەئیسی پێش دەسپێکردنی ئەم سەفەرە باسی لەوە کردووە کە ئومەتی ئیسلامی چاوەڕوانی ئەوەن تاکوو سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی کۆ ببنەوە و باس لە گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلام بکەن و بڕیارێکی لێبڕاوانەی بۆ بدەن.

بابەتی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە دۆخی ئێستای غەززەیە .

ئەمە یەکەمین سەفەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ عەرەبستانە کە پاش دەسپێکردنەوەی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی نێوان تاران و ڕیاز هاتووەتە ئاراوە.

بەشداریی ڕەئیسی لەم کۆبوونەوەیدا، لەحاڵێکدایە کە خودی ڕێژیم بە هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەکە و هاندەری سەرەکیی حەماس دەناسرێت.