کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

13:27 - 20 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، خاتوو هاجەر ڕەسووڵی، خەڵکی گوندی داشخانەی شاروێران سەر بە شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو هاجەر، ئەندامێکی لەمێژینەوەی حیزبی دێموکرات بووە کە لە کۆمیتە شارستانی شاروێراندا خزمەتێکی زۆری بە پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوا کردووە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێباز و ئارمانەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

شایانی باسە کە کچێکی خاتوو هاجەر بە ناوی مەحبووبە ئێستا وەکوو ئەندام لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی خاتوو هاجەر، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.