کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی تاران سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا

15:10 - 11 سەرماوەز 2723

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە دەسپێکردنەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئیسرائیلی بە دەسپێشخەری شەڕەکە ناو برد و وتی ئەمە بە پشتیوانیی ئەمریکا کراوە.

ئەم ئیدعایەی ڕێژیم لەحاڵێکدایە کە پاش تەواوبوونی ماوەی ئاگربەستەکە، سەرەتا حەماس بە ڕاکێت هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

پاش هێرشە ڕاکێتییەکانی حەماس، ئەرتەشی ئیسرائیل دەسپێکی دووبارەی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕاگەیاندەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بە هۆی ڕاکێتەکانی حەماسەوە، باشووری ئیسرائیل کۆمەڵێ خەساری ماڵیی بەر کەوتووە.

دەسپێکی قۆناغی نوێی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لەحاڵێکدایە کە پاش ئاگربەستێکی ٧ ڕۆژە کە بە نێوندگیریی قەتەر و میسر و ئەمریکا هاتە ئاراوە، دەیان کەس لە بارمتە و زیندانییانی هەردوو لایەنی شەڕەکە ئازاد کران.