کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تورکیە لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کەڵک لە کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی ناتۆ وەردەگرێ

11:59 - 20 سەرماوەز 2723

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕۆژاوای کوردستان زیاتر لە ٦٠٠٠ جار بووەتە ئامانجی هێرشە ئەسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیە، و لەو هێرشانەدا قوتابخانە و نەخۆشخانەکان کراونەتە ئامانج.

تورکیە بە پێشکەوتووترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی شەڕکەر، نەخۆشخانەکان، ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا، ئەنبارەکانی گەنم، تانکیی ئاوی خواردنەوە، بیرەکانی دەرهێنانی نەوت و سەرجەم ژێرخانە ئابووری و ناوەندە پەروەردەییەکانی ڕۆژاوای کوردستانی کردووەتە ئامانج، و لەو هێرشانەدا زۆرترین زیانی گیانی بەر بەساڵاچووان و منداڵان و خەڵکی سێڤیل کەوتووە.

دەوڵەتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە، و لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کەڵک لە کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتوو وەردەگرێ.

وڵاتانی ڕۆژاوایی لەهەمبەر ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی تورکیە و پێشێلکردنی هەموو یاسایەکی شەڕ، هەروەها کوشتنی ژن و منداڵ و خەڵکی سێڤیل بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێکیان نییە.

ئامانجی دەوڵەتی تورکیە بێجگە لە کوشتن و دەربەدەرکردنی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان، تێکدانی دێمۆگرافیای ئەو بەشەی کوردستانە.