کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان

12:10 - 20 سەرماوەز 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی سەرماوەز، کاک ئومید مورادی، ئەندامی حیزبی دێموکرات بە هۆی وەستانی دڵ، کۆچی دوایی کرد.

کاک ئومید مورادی، لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاویدا، پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرت و وەکوو ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی لە بۆکان، سازمان درا.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، وەفادار بە ئامانج و ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

خوشکێکی کاک ئومید بە ناوی دڵشاد مورادی، لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتدایە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.