کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی وەگەڕخستنی توانا و لێهاتوویی لاوان لە دیاسپۆڕا

17:32 - 20 سەرماوەز 2723

لە ماوەی ڕۆژنای ڕابردوودا و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، کۆنفرانسێک بە مەبەستی وەگەڕخستنی توانا و لێهاتوویی لاوان لە دیاسپۆڕا لە شاری بوخومی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە شارەزایانی بواری سیاسەت، فەلسەفە، مێژوو، زمان و هونەر و بە شێوەی پانێل بەڕێوە چوو.

زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە ٨ وڵاتی ئورووپایی بەشدارییان لەم کۆنفرانسەدا کردبوو.

ژمارەیەک ئەندام پارلەمان و هەروەها نوێنەری ئەنجومەنی کوردەکانی ئاڵمانیش، بەشداریی ئەم کۆنفرانسە بوون.