کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە بێوران

13:16 - 21 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، کاک ئەحمەد محەممەدیان، خەڵكی بێوران، مالاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد، لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییەوە هەتا ساڵی ١٣٦٤ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، پێشمەرگایەتیی کردووە.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی هەڵسووڕ و دڵسۆز بوو.

کاک ئەحمەد بە هەندێ هۆکاری تایبەت ناچار بوو واز لە پێشمەرگایەتی بێنێ و بگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات، بەڵام هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، وەفادار بە حیزب و ئامانجەکانی گەلەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.