کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێندزی گراهام: ڕۆژێک دێت کە خامنەیی لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە لێپرسینەوەی لێ دەکرێت

13:26 - 21 سەرماوەز 2723

لێندزی گراهام، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، وێڕای پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل، ڕەخنەی لە ڕێژیمی ئێران گرت و خامنەیی، ڕێبەری ئەم ڕێژیمەی بە ئایوتوڵڵا نازی_ مەزهەب ناو برد.

لێندزی گراهام، لە دانیشتنێکدا کە لە دۆحەی قەتەر بەڕێوە چوو ڕایگەیاند ڕۆژێک دێت کە خامەنەیی لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

گراهام ڕێژیمی ئێرانی بە شەیتانی گەورەی جیهان و خامنەییشی بە ئایەتوڵڵای نازی_مەزهەب ناو برد و وتی سەرچاوەی زۆربەی کێشەکان لە ناوچە خامنەییە.

ئەم سێناتۆرە کۆماریخوازە بەڵێنی دا کە تا سەر پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکات و خوازیاری لەنێوچوونی حەماسە.

گراهام، لەم دانیشتنەدا، بە ڕاشکاوی پشتگیریی لە بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکۆماری ئەمریکا بۆ پشتیوانی نەکردن لە ئاگربەستی غەززە کرد.