کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە سەقز کۆچی دوایی کرد

12:21 - 22 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، کاک ئەسعەد تاتایی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی سەقز، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەسعەد، گەورەی بنەماڵەی بەناوبانگی تاتایی لە سەقز بووە و پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و لە شەڕی سێ مانگەوە پەیوەست بە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بووە.

ناوبراو لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتیدا، کارمەندی دادگوستەری بووە و هەر بۆیە پاش پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە لە بەشی قەزایی حیزب، ئەرکی پێ ئەسپێردرێت.

کاک ئەسعەد هەتا ساڵی ٦٥ی هەتاوی، وەکوو کادرێکی لێهاتوو لە ڕیزی حیزبدا دەبێ و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە ناوخۆ و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات دەمێنێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.