کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر سەدان کەس و ڕێکخراوەی پێوەندیدار بە ڕووسیە

16:15 - 22 سەرماوەز 2723

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢١ سەرماوەز، زیاتر لە ٢٥٠ کەس و ڕێکخراو لە وڵاتانی چین، ئیمارات و تورکیەی خستە لیستی گەمارۆکانەوە کە پێوەندییان لەگەڵ بانکەکان، پێشەسازیی کانزا و کانگا و وزەی ڕووسیە هەبووە.

''ئانتۆنی بلینکن'' وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە واشینگتۆن لە ڕێگەی ئامرازگەلێکەوە دەیەوێ، سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر ئۆکراین، لێپرسینەوە لە ڕووسیە و پشتیوانە ماڵییەکانی ئەم وڵاتە، بکات.

هەر لەم پێوەندییەدا، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ٤ ناوەند و ٩ کەسی لە چین، ڕووسیە و هۆنگ کۆنگ و پاکستان بە هۆی یارمەیدانی ڕووسیە بۆ کڕینی چەکوچۆڵ لە چین، خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

ڕووسیە ئەم گەمارۆیانە بە نایاسایی دەزانێ و باسی لەوە کردووە کە ئەم گەمارۆیانە پێش بە گەشەی ئابووریی ئەم وڵاتە دەگرن.