کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی تەمەن ٩ ساڵ خەڵاتەکەی پێشکەشی گەلی کورد کرد

16:20 - 22 سەرماوەز 2723

ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، ''کۆبانێ میرزایی'' کوڕە کوردی تەمەن ٩ ساڵی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە پێشبڕکێی زۆرانبازیی فەرەنگی کە لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو، میداڵی زێڕی بەدەست هێنا و خەڵاتەکەی پێشکەشی هەموو ئازادیخوازی کورد کرد.

کۆبانێ لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە وەرزشی بۆکسی دەست پێکردووە، بەڵام بە هۆی کەمیی تەمەنیەوە نەیتوانیوە بڕواتە سەر ڕینگ و بەشداری لە پێشبڕکێیەکانی بۆکسدا بکات.

کۆبانێ تاکوو ئێستا چەندین جار توانیویەتی میداڵی قارەمانی بەدەست بێنێ.

لە کێبڕکێیەکدا کە لە وڵاتی هۆلەند و بە بەشداریی وەرزشوانگەلێک  لە وڵاتانی یەکیەتیی ئەورووپا، بریتانیا، ئەمریکا، کانەدا، ئیسرائیل و ئۆکراین بەڕێوە چووە، کۆبانی توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنی.