کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیسی ڕێژیم گەڵاڵەی حیجاب و عیفافی پەسەند کرد

11:13 - 23 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز میدیاکانی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاند کە گەڵاڵەی عیفاف و حیجاب لەلایەن کۆڕی دیاریکردنی بەژەوەندییەکانی ڕێژیمەوە پەسند کراوە.

گەڵاڵەکە بۆ پەسەندی کۆتایی دەبێ ڕادەستی شۆڕای نیگابانی ڕێژیمی ئیران بکرێ.

لەحاڵێکدا کە ئەم گەلالەیە هێشتا بە تەواوەتی لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەو پەسند نەکراوە، بەشێکی زۆر لە خاڵەکانی لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم و هێزە ئینتزامییەکانەوە لەنێو شارەکاندا بۆ سەرکوتکردن و سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بە سەر هاووڵاتییاندا جێبەجێ دەکرێ.

پێشکەشکردن و پەسەند کردنی ئەم چەشنە گەڵاڵانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کاردانەوەی بەرینی خەڵکی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لێکەوتووەتەوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەم کارەی ڕێژیمی ئێرانی بە دەستدرێژییەکی بێزارکەر بۆ سەر مافی ژنان و کچان ناو برد و رایگەیاند کە ئەم بڕیارە توندووتیژی و هەڵاواردن بەرانبەر بە ژنان زۆرتر دەکات.