کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەرهەمهێنانی ماهوارەبەری سەریری ڕاگەیاند

12:53 - 23 سەرماوەز 2723

وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی ئێران هەواڵی دروستکردنی ماهوارەبەری "سەریر"ی بڵاو کردەوە.

سەید ئەحمەد حوسێنی موونس، وتەبێژی بەشی فەزایی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی ئێران بە دەنگوڕەنگی ئەو ڕێژیمەی ڕاگەیاند گەڵاڵەی ماهوارەبەری سەریر کۆتایی پێ هاتووە و قۆناغەکانی دیکەیان دەست پێ کردووە کە ئەمە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و ئورووپای سەبارەت بە گەشەسەندنی سیستەمی مووشەکی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پەرە پێ داوە.

وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەزانن و دەڵێن کە بەرنامەی مووشەکیی ئێران کە بە بەشداریی سپای پاسدارانی ڕێژیم و وەزارەتی بەرگریی ئەو ڕێژیمە بەرێوە دەچێ، دواتر دەگاتە قۆناغێک کە ڕێژیم بتوانێ مووشەکی بالستیک بۆ تێپەڕاندنی وشکییەکان دروست بکات.