کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە سوید

13:00 - 23 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، عەلی خان سمکۆ، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری ورمێ و نەوەی گەورەی شەهید سمکۆی شکاک، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

عەلی خان لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، بەشداریی لە شەڕی سێ مانگەدا کرد و دواتر وەک یەکێک لە بەرپرسانی هێزی "بەرگریی میللیی شەهید سمکۆ" بۆ ماوەی چەند ساڵ خزمەتی بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی کرد.

عەلی خان کوڕی گەورەی تاهیر خان سمكۆ و لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی خەڵکی و نیشتمانپەروەر و خەباتكارێكی دۆزی نەتەوەیی بوو.

عەلی خان لە ساڵی ١٩٨٤دا ڕووی کردە هەندەران و لە وڵاتی سوید گیرسایەوە و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، وەفادار بە ڕێبازی باوباپیرانی مایەوە و خزمەتی بە گەلەکەی کرد.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.