ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز سێیەمین ڕێورەسمی خەڵاتی کتێبی ساڵ لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بە بەشداریی نووسەران، توێژەران و خوێنەرانی کتێب بەڕێوەچوو.
سەرۆکی سێیەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی کتێبی ساڵ "عیسا فەڵاحی" ڕایگەیاندووە کە ١٣٢ بەرهەم بۆ لێژنەی بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە نێردراوە، بەڵام لە کۆتاییدا ٤٠ کتێبی فارسی و ٣١ کتێبی کوردی وەک باشترین بەرهەم هەڵبژێردراون.
بەشێک لەو کتێبە کوردیاینەی کە هەڵبژێردراون بەم شێوەیەن، چیرۆکە شێعری خرتێ، گۆرانییەک بو تهنیایی داهۆڵهکان، شێعری کوردیی سیبهری ئهوین، لەپێناوی بهستاندارد مردنی زاراوهی سۆرانیدا، پێڵاوهکانم، فهرههنگی ئابووری و چەندین بەرهەمی دیکە.
یەکێک لەو بەرهەمە کوردییانە کە هەڵبژێردراوە چیرۆکە شێعری "خرتێ" هۆنراوەی "فەرید سەفاری" ناسراو بە "فەرید ڕاژین" بووە.
فەرید سەفاری" لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لە نۆروێژە و نزیک بە پازدە ساڵە لە بواری ئەدەبی منداڵاندا کار و چالاکیی هەیە.
فەرید ڕاژین لە ماوی کاری ئەدەبیی خۆیدا، دوازدە چیرۆکەشێعر و نزیک بە ٦٠ کورتەشێعری منداڵانی نووسیوە و لە ساڵی ١٣٩٩ بەولاوە شەش چیرۆکەشێعری بە ناوەکانی کۆتری ئاشتی، کەوشدووری دلۆڤان،
خرتێ، قارەمای کوێستان، کەورێشکە خۆبەزل زان و کۆتری ئاشتی( چاپی دووبارە بە گۆڕینی نەقاشی و گۆڕینی بڕێ لە شێعرەکان)ی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.