کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەیەکی سۆخۆ ٢٢ی سپای پاسداران لە کازروون کەوتە خوارەوە

11:27 - 26 سەرماوەز 2723

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی سەربازیی سەر بە سپای پاسداران لە نزیک گۆلی "پەرێشان" لە کازروون کەوتووەتە خوارەوە.

چەند سەرچاوەیەک لە نێوخۆی ئێران لە زاری بەرپرسێکی سپای پاسدارانەوە باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکەکە لە جۆری سۆخۆ ٢٢ بووە و بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

سۆخۆ ٢٢ فڕۆکەیەکی شەڕکەری دروستکراوی ڕووسیەیە و ئەوانەی کە ئێستا لە دەستی سپای پاسداراندایە، هی عێراق بووە.

پێشتریش و لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابڕدوودا، فڕۆکەیەکی سۆخۆ بە هۆی کێشەی فەنییەوە لە فڕۆکەخانەی شیراز کەوتە خوارەوە.

لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاویشدا  فڕۆکەیەکی دیکەی لەم جۆرە لە پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەشی کوژرا.

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکان لە ئێران تەنیا تایبەت بە سپای پاسداران نییە و لە کۆتاییەکانی جۆزەردانی ١٤٠١یشدا، دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەرتەشی ڕێژیم کەوتنە خوارەوە کە بووە هۆی کوژرانی  ٢ کەس لە فڕۆکەوانەکانیان.