کوڕە کوردێکی خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی وڵاتی فینلاند، لە دروستکردنی کەشتی "ئایکۆنی دەریاکان" کە گەورەترین کەشتیی گەشتیاریی جیهانە بەشداریی کردووە و تەنیا کوردێک بووە کە لەو پرۆژەیەددا بەشدار بووە.
ئەم کەشتییە، ٥٦٠٠ گەشتیار لەخۆ دەگرێت و ٢٤٠٠ کەس ستافی هەیە و وەکوو گۆڕانگارییەکی گەورە لە کەشتییە گەشتیارییەکاندا بە ئەژمار دێت.
ئاکام عەلیزادە هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵكی پیرانشار، کە خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیارییە، وەک سەرپەرستی دروستکردنی ڕێستوورانی ئەو کەشتییە بەشداریی ئەو پرۆژەی کردووە.
ڕێستوورانی ئەم کەشتییە زیاتر لە ٥ هەزار میترە و لە سێ نهۆم پێکهاتووە و دەتوانێت ٢٧٠٠ گەشتیار لەخۆ بگرێت.
کەشتیی ئایکۆنی دەریاکان گەورەترین کەشتیی گەشتیاریی جیهانە و ٥ بەرابەری کەشتیی تایتانیک گەورەیە، ٣٦٥ میتر بەرزە و ٢٥٠ هەزار تۆن قورسییەکەیەتی و لە ٢٠ نهۆم پێکهاتووە.
ئەم کەشتییە لە چەند حەوتووی دهاتوودا ڕەوانەی ئاوی دەریاکان دەکرێت
ئاکام عەلیزاد، پێشتریش لە چەندین پرۆژەی گەورەی جیهانیدا هاوکاریی کردووە.