کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت

10:45 - 27 سەرماوەز 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەز، دایە فاتمە ئەحمەدی دایکی شەهیدێکی کوردستان، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شارۆچەکەی میراوێ لە ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

کورێکی دایە فاتمە بە ناوی عەلی مەولووددوست ناسراو بە''عەلی گردێنە'' لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا و لەپێناو بەرگری لە نیشتمانەکەی لە ڕۆژی ٨ ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە دووئاوی دۆڵەتوو لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا شەهید بوو.

دایە فاتمە ژنێکی بەباوەڕ و خانەدان بوو و ماڵەکەی هەمیشە جێگەی حەسانەوەی تێکۆشەرانی دێموکرات بەتایبەتی کادر و پێشمەرگەکانی هێزەکانی گیاڕەنگ و زمزیران لە ڕۆژە سەختەکاندا بووە.

دایە فاتمە هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکە شەهیدەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.