کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەورەترین تونێلی حەماس لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دۆزرایەوە

11:03 - 27 سەرماوەز 2723

بەپێی ڕاپۆرتی "ڕویتێرز" ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی ئیسرائیل گەورەترین تونێلی گرووپی حەماسیان دۆزیوەتەوە کە بۆ گواستنەوەی هێزەکانیان لە غەزەوە بۆ سەر سنوور کەڵكیان لێ وەرگرتوون.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو تونێلە لە هەموو ئەو تونێلانەی کە تا ئیسە دۆزراونەتەوە گەورەتر بووە و نزیک بە ٥٠ میتر لەژێر زەویدا بووە و هەروەها ٣ میتر بە باری بەرزایی و پانتایی گەورە بووە و ماشینی نیزامی و هێزێکی زۆر لەو تونێلەدا هاتوچۆیان کردووە.

دانیێل هاگاری وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل وتی کە ئەو تونێلە ٤ کیلۆمیتر درێژ بووە، و بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە تونێلانە بە میلیۆنان دۆلار و چەند ساڵ کات پێویستە کە بە هاوکاری و پارەی ڕێژیمی ئێران دروست کراون.

دۆزینەوە و کاولکردنی تونێلەکانی حەماس یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلە و تا ئێستا نزیک بە ١٠ تونێلی ئەو گرووپە دۆزراونەتەوە و لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لەنێو براون.