فیلمی سینه‌مایی کوردیی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ئه‌رسه‌لان ئه‌میری، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ٢٢ـەمین خولی "جێژنی سینه‌مایی حافز"ی بەدهست هێنا.
ڕێوڕه‌سمی پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کان به براوه‌کانی ٢٢ـەمین خولی "جێژنی حافز" دوای ساڵێک وه‌ستان، له هوتێل "ئێسپیناس پاڵاس" له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاتی باشترینه‌کانی سینه‌ما و تلویزیۆنی ئێران به سه‌رکه‌وتووان به‌خشرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی کوردیی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی، "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری" به‌خشرا.
لەو پێوەندییەدا مەنسوور جیهانی، سینەماکاری کورد باسی لەوە کردووە کە فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە ئاستی جیهاندا نمایش کراوە. ئەم فیلمە لە یەکەمین نمایشی جیهانیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی حەفتەی ڕخنەگران لە ٧٨ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا توانی خەڵاتی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕخنەگرانی سینەما بە ناونیشانی باشترین فیلمی سێ بەشی (ڕۆژەکانی ڤێنیز)، هەروەها خەڵاتی گەورەی حەفتەی ڕخنەگران بەدەست بێنێت.
فیلمی سینەمایی زاڵاوا بۆ یەکەمین جار لە ٣٩ـەمین خولی فیستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران نمایش کرا و لە ١٠ بەشدا کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە لە ئەنجامدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلووری بەدەست بێنێت.