کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:37 - 28 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، کاک محەممەد خزری، باوکی شەهیدێکی کوردستان، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا و لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی کاک محەممەد بە ناوی جواد خزری، ساڵانێک لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و بەداخەوە لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویدا و لە دەرگیرییەکدا، لە قزلجە، چووتە کاروانی هەرگیز نەمرانی گەلەوە.

کاک محەممەد، کەسێکی خۆشناو و کوردپەروەر بووە، هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە کردووە و ئاواتی ئەوە بووە کە ئازادیی نیشتمانەکەی بە چاوی خۆی ببینێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.