کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

16:27 - 28 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، کاک ڕەحمان عەبدوڵڵاپوور ناسراو بە ڕەحمان گوێ‌ڕەش، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەحمان لە ئاوایی هەنگەوێ سەر بە شاری پیرانشار لە دایک بووە و چەند ساڵێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی حوسێن عەبدوڵڵاپوور، ماوەی ساڵانێکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.