ژمارەی ٨٦١ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی "کوردستان"دا هەواڵی چالاکیی ئۆرگانەکانی حیزبی و هەروەها چەند پەیامێکی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات لەبارەی چەند بۆنە و ڕووداوێکی سیاسیی ڕۆژ بڵاو بۆتەوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- پێویستیی تێپەڕین لە ستراتیژیی گەمارۆ و سزادان/ عەلی بداغی
- نایەکگرتوویی و گوتاری جیاوازی هێزە سیاسییەکان لە شۆڕشی ژینادا زەبری گەورەی لە بزووتنەوەکە دا/ خالید عەزیزی
- دڵنیام ناوی ژینا لەگەڵ ژاندارک وەک هێمای ئازادی دەمێننەوە/ موژگان ئیفتیخاری
- ئەمنیەت یان ماف؟/ کەریم پەرویزی
- یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی و مافی نەتەوەکان/ مستەفا مەولوودی
- ڕۆژگاری ڕەش/ ئەلبورز ڕوویینتەن
- لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە هەتا لێواری داڕمان/ عومەر باڵەکی
- ناسر ڕەزازی: ئەگەر وریا نەبین وەک چۆن لە تورکیە مێلۆدی کوردییەکانمان
کراونە تورکی، لە ئێرانیش وامان بەسەر دێت/ دیمانە: شەهرام سوبحانی
- لە حوجرەوە بۆ مەتەرێزی پاراستنی خاک و نیشتمان (هەگبەی شاخ و شۆڕش)/ برایم چووکەڵی
- پێشمەرگە (پێناسە و ئامانجەکانی)/ پژمان شەریعەتی
- ئێران بەرەوڕووی کێوێک لە کێشەی نێوخۆیی چارەسەرنەکراو بۆتەوە/ و: کەماڵ حەسەنپوور
- شۆڕشی ژینا، پێناسەی پێشمەرگەی گۆڕی/ ئاسۆ مینبەری
- درێژەی پیاسەیەک لەگەڵ شێعرەکانی سەعید عبادەتیان "بانان"/ سارۆ خوسرەوی
- کێوەکانیش یار نەبوون!/ ڕەزا دانشجوو
- نەرمە کۆخەی قوو تدانی پارووی تفت و مێوخۆش لەسەر سفرەی پڕبەرەکەتی ئینقلاب/ دارسمە
- نامەیەک بۆ نەرگس محەممەد، براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل/ سەلیم حەقیقی
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی فایلی ڕۆژنامەی کوردستان کلیک بکە