کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا بە هەموو شێوازێک پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات

17:49 - 30 سەرماوەز 2723

لە درێژەی پشتگیری چەندین دەوڵەت لە ئیسرائیل و مەحکوومکردنی حەماس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر گرینگیی لەنێوبردنی حەماس کردەوە و پشتیوانی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ سەرماوەز، ''ئانتۆنی بلینکن'' وزیری دەرەوەی ئەمریکا،  لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی کۆتایی ساڵدا، باسی لە پرسگەلێکی جۆراوجۆر لەوانە یارمەتیدانی ئۆکراین، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ڕوبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو کێشانەی کە چین بۆ جیهانی ساز دەکات، کرد.

وەزیری دەرەی ئەمریکا لە درێژەدا باسی لە درێژه دان به هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی بارمتەکان و گرینگیی کۆتاییهێنان به سووڕی توندوتیژی و گەیشتن به ئاشتیی یەکجاری کرد.

بلینکن ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر حەماس لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و هێرشەکەی ٧ ئۆکتۆبر دووبارە بکاتەوە، ئەوە ئەم بابەتە نە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا دەبێت، نە لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهاندا.

هەروەها لە بەشێکی وتارەکەیدا داوای لە کۆنگرەی ئەمریکا کرد کە بوودجەی داواکراوی جۆ بایدن بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراین و ئیسرائیل و ئاسایشی سنوورەکانی ئەمریکا پەسەند بکات کە جۆ بایدن داوای کردبوو.